وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەنێرێت.

لە پەیامەکەدا، کە ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکەکەی بڵاو کردووەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، خۆیان و تیمەکانیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر ”سەرەخۆشی“ لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵەکەی دەکەن.



ئەو پەیامە سەرەخۆشییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی، بەهۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برایەتی، کە رۆژی دووشەممە 2/4/2018 بە جەڵتەی دڵ، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.









باسنيوز
Top