عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى. عه‌بادى، هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت. لاى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى به‌ڕێز عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان.
kdp-
