ئێستا پووری کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کۆچی دوایی کرد
بەپێی زانیارییەکان، ئەو زانیارییانەی کە کەسانی نزیک لە کۆسرەت ڕەسوڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کافیە عەلی ئیسماعیل، پووری کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی کۆچی دوایی کردووە.
هەر ئەمڕۆ یەکەمین ڕۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی (سەواف) لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
باسنیوز
