لە ماوەت دوو هاووڵاتی بەهۆی دەستکاریکردنی مینەوە گیانیان لەدەست دا
ئاسۆ ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، لەمبارەوە راگەیاند: "پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە 1/4/2018، دوو هاووڵاتی بەناوەکانی (ك،ع، م) تەمەن 35 ساڵ، (ش، م ، ا) تەمەن 27 ساڵ و دانیشتوی "كانی سپیكە"ی سەر بە قەزای ماوەت بەهۆی دەستكاریكردنی مینەوە گیانیان لەدەست داوە.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، تەرمی کوژراوەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە كران، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە هەردوویان گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
