سه‌باره‌ت به مووچه به‌غدا داوایه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەتیكردەوە، حكوومەتی فیدراڵی ھیچ رێككەوتنێكی لەبارەی پاشه‌كه‌وتی مووچەوە لەگەڵ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كردبێت و داواشیكرد خواست و داواكاری خۆپیشاندەران لەبەرچاوبگیرێت و پاشەكەوتی مووچەش ھەڵبووەشێنێتەوە.
حەدیسی لە لێدوانەكەیدا بۆ رۆژنامەی سەباحی جەدید گوتیشی: "بەغدا 317 ملیار و 540 ملیۆن دینار بۆ ھەرێم دەنێرێت، پێویستە حكوومەتی ھەرێمیش لەو داھاتەی لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت، پارەكەی دیكە تەواوبكات و ھەموو مانگێك و بەبێ بڕینی ھیچ بڕە پارەیەك مووچە بدات".
به‌هۆی بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه له ساڵی 2014ه‌وه گرفت له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌یه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه‌ش سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان كاری پێده‌كرێت.
به هۆی ئه‌و سیستهمهوهش، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و هه‌فته‌ی رابردووش حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستكاری سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كراوه و زۆرترین رێژه 30% ده‌بێت و كه‌مترینیش 10%.
K24
