تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بڵاو دەکاتەوە
لە ئاگادارییەکەیدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕای دەگەیەنێت، لە رۆژی یەکشەممە 1/4/2018ـەوە دەوامی ئاسایی لە نەخۆشخانەکان دەست پێ دەکاتەوە و پێویستە هەموویان ئامادە بن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتی کارەکانیان کردبوو، وەک ناڕەزایی دەربڕین دژی پاشەکەوتی مووچە، بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێژەی مووچەی پاشەکەوتکراوی دەستکاری کردووە، کە وەڵامێک بوو بۆ بایکۆت.
تەندروستی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ”پێویستە“ هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی پابەندی دەوامی ئاسایی خۆیان بن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی نەخۆش و ھاووڵاتییاندا.
باسنیوز
