فراکسیۆنی پارتی داوای دانیشتنێکی نائاسایی لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، داوا دەکات، کە سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 31\3\2018، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو، کە ئه‌م شێوازه نوێیەی سیستەمی مووچە، له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندایه و وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشیان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەشی ئەوەش روون کراوەتەوە، کە فراکسیۆنی پارتی، هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت، به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆتی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كر،. ئه‌م شێوازه نوێیه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندایه و ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی رێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات، داواكارین كه پاشه‌كه‌وتی مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به زووترین كات حكوومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاووڵاتییان به گشت چین و توێژه‌وه، بگاته باشترین ئاستی خۆی. بۆ به دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌یی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یێنین.
وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی، مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت، به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
٣١ی ئاداری ٢٠١٨
bas news-
