لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سێ چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژران

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا سێ چەکداری میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کوژران


بەهۆی تەقینەوەیەک بە چەکدارانی هێزەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی، سێ چەکدار گیانیان لەدەست دا و 20 چەکداریش بریندار بوون.



محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە پەیچی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ئۆپەراسیۆنی لیوای 52 هێزە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە 31\3\2018، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە کە یەکێکیان خۆکوژێک بوو، ئەوی دیکەش لە رێگەی بۆمبی چێندراو بوو، سێ کەس کوژران و 20 کەس بریندار بون.



بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەهۆیەوە حەوت هاووڵاتی و شوانێکی عەرەب لە گوندەکانی قوشچی، تەل شەرەف و ئەلبوغنام دەستگیر کران.
bas news-
Top