د. عه‌بدوڵڕه‌حمان زرار: ئابووریی هەرێم دەبووژێتەوە
هه‌فته‌ی ڕابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌و بڕیاره دڵخۆش بن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك لایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌یان لاواز بووه و له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ترسن ده‌یانه‌وێت، خه‌ڵكی چه‌واشه بكه‌ن كه هه‌ر ئه‌و لایه‌نانه بوون داوایان له حكوومه‌تی عێراق كرد مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه نه‌كات.
ماموستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری، د. عه‌بدوڵڕه‌حمان زرار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زۆر زۆر باشه و بووژانه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا دروست ده‌بێت، بۆیه گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك خه‌ڵك بۆ خۆیان به‌كار نه‌هێنن و جارێكی دیكه متمانه‌ش بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه حكوومه‌ت ئه‌م جاره زۆر جددیه و بڕیارێكی زۆر باشی داوە."
د. عەبدولڕەحمان زرار دەڵێت: "به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه جارێكی دیكه جووڵه ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕ و هه‌موو سیكته‌ره‌كانی ئابووری ده‌بووژێنه‌وه و سوودی زۆری بۆ ئابووریی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌موو خه‌ڵكیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن."
د. عه‌بدوڵڕه‌حمان زرار گوتی: "خه‌ڵكێك هەن، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن و باس له‌وه ده‌كه‌ن بڕێكی زۆری پاره له به‌غداوە بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتووه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن."
د. زرار لە درێژەدا گوتی: "خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ هه‌یه، ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، چونكه به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه حكوومه‌ت ده‌توانێ بێ پاشه‌كه‌وت مووچه دابین بكات و جووڵه‌ی زیاتر بكه‌وێته بازاڕەوە، بۆیه گرنگه به زووترین كات پڕۆژه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه."
زرار ڕایشیگه‌یاند: "په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان خۆی باسی له‌وه كرد هه‌ندێك لایه‌ن چوونه‌ته به‌غدا و باسیان له‌وه كردووه هه‌موو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كاته 300 ملیار دینار، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه نه‌كه‌ن و حكوومه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یە ئه‌و بڕه پاره‌یەی ڕه‌وانه كرد، بۆیه گرنگه حكوومه‌ت بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه چیی تر خه‌ڵكی چه‌واشه نه‌كه‌ن، چونكه ده‌یانه‌وێت داواكاریی خه‌ڵكی بۆ خۆیان به‌كار بێنن."
ئه‌و شارەزایه‌ی ئابووری ئه‌وهی‌شی خسته ڕوو: "هه‌ندێك لایه‌ن چوونه‌ته به‌غدا داوایان كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه نه‌كه‌ن و له لایه‌كیش باس له‌وه ده‌كه‌ن چ گه‌ره‌نتییەک هه‌یه به‌غدا پاره‌كه ڕه‌وانه بكات و باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌رێم سازش بۆ به‌غدا ده‌كات، بۆیه ئه‌وانه بڕیاری خۆیان داوه دژی ئه‌زموون و هه‌رێمی كوردستان بن و هیچ كات شتێك ناكه‌ن له به‌رژوه‌ندیی هه‌رێم بێت."
kdp-
