ژمارەیەک کەسی نێو گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید دەستیان لەکار کیشایەوە

 ژمارەیەک کەسی نێو گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید دەستیان لەکار کیشایەوە
ژمارەیەک کەسی سەر بە گرووپەکەی شاسوار عەبدولواحید، دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند و ئەوەیان ئاشکرا کرد کە ئەو گرووپە ناتوانێ ببێتە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکز


ئەنجومەنی (نەوەی نوێ) لە قەزای شارەزوور کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرجەمیان کە 9 کەسن، دەست لەکار کێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.


هەر لەو ڕاگەیاندراوەدا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بەهۆی پشتگوێخستنیان لەلایەن شاسوار عەبدولواحید و گرووپەکەی لەلایەکەوە و بێتوانایی گرووپەکە لە بوون بە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک لەلایەکی دیکە، هەروەها ”بوونی باڵباڵێن و کاری ژێر بەژێر“ی گرووپەکە، بڕیاری دەست لەکار کێشانەوەیان داوە.


ئەو کەسانەی کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، لە (ستار حەسەن، خەڵات نەجیم، بێروون حەمە ڕەئووف، عوسمان جەلال، ئامانج بارام، سەرکاو ساڵح، سیروان سالار، سەباح کەمال و زانا والی).









باسنيوز
Top