لە خورماتوو تەقینەوەی بۆمبێك كوژران و برینداربوونی 10 چەكداری حەشدی توركمانی لێكەوتەوە

 لە خورماتوو تەقینەوەی بۆمبێك كوژران و برینداربوونی 10 چەكداری حەشدی توركمانی لێكەوتەوە
بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، كوژران و برینداربوونی 10 چەكداری حەشدی توركمانی بەهۆی تەقینەوەیەكەوە لە گوندێكی قەزاكە ڕاگەیاند.ی

محەمەد فایەق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، ڕایگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 31/3/2018 لە گوندی "تەل شەرەف"ی سەر بە خورماتوو بۆمبێك بە چەكدارانی لیوای 52 ی حەشدی توركمانیدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە 3 چەكداری لیواكە گیانیان لە دەست داوە و 7 چەكداری دیكەش بریندار بوون".

گوتیشی: "كوژراوەكان بریتین لە ئەحمەد عەبدولحوسێن و ئەحمەد سهیود و عەلی خزر و یەكێك لە بریندارەكانیش بەناوی حاجی ڕەزا برای مەهدی تەقی فەرماندەی لیواكەیە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ حەشدی شەعبی بە بیانووی گەڕان بەدوای چەکدارانی داعش لە باشووری خورماتوو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەست پێکرد.











باسنیوز
Top