شاره‌زایه‌كی ئابووری: ئەم بڕیارەی حکوومەت جوڵە دەخاتەوە بازاڕ
هه‌ندێك لایه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن شكه‌ستیان هێناوه و له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو هیچیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئه‌نجامنه‌داوه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ترسن و ده‌یانه‌وێ داواكاری ره‌وای فه‌رمانبه‌ران بۆ مه‌رامی سیاسی وحیزبی خۆیان به‌كار بێنن، بۆیه چاودێران پێیان وایه پێویسته خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان رێگه به‌وه نه‌دات و رێگری لێ بكه‌ن.
شاره‌زای ئابووری و جێگری سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ، خورشید ئه‌حمه‌د، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "حكوومه‌ت چه‌نده داهاتی هه‌بێت و خه‌رجی بكات داهاتی هاووڵاتیش زیاد ده‌بێت، بۆیه ئه‌مه‌ش واده‌كات جوڵه بكه‌وێته‌بازار، چونكه هاوڵاتی چه‌نده داهاتی هه‌بێت به‌پێی ئه‌و قه‌باره خه‌رجی ده‌كات، بۆیه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ زیادكردنی مووچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت جارێكی دیكه وا ده‌كات فه‌رمانبه‌ر داهاتی زیاد بێت و خه‌رجی زیاتریش بكات، بۆیه ئه‌م بڕیاره واده‌كات جوڵه‌ی زیاتر بكه‌وێته بازار.
گوتیشی، ئه‌م بڕیاره ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازار نابێت بگره كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی زه‌وی وخانوو وبه‌ره‌یش دەبێ، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بڕیاره‌كه له به‌رژەوەندی ئابووری كوردستان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كجاری پاشكه‌وت نه‌مینێت بازار بۆ شێوه‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڵانس له‌نێوان خه‌رجی و داهات دروست ده‌بێت.
شاره‌زایه‌كه‌ی ئابووری ڕوونیشی كرده‌وه، خۆپیشاندان مافێكی سرووشتی خه‌ڵكی كوردستانه له‌رێگه‌ی مه‌ده‌نی داوای مافی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت چاره‌یەکی گونجاوه بۆ داواكاری فه‌رمانبه‌ران له‌م قۆناغه، چونكه توانای حكوومه‌ت بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌نده‌یه ، بۆیه پێویسته خه‌ڵكیش بیانوو به حكوومه‌ت نه‌گرێت و بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر كاری خۆیان و كۆتایی به بایكۆت بێنن و رێگه نه‌ده‌ن هه‌ندێك لایه‌ن بۆ مه‌رامی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كان سواری مه‌وجی ئه‌وان بن و به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی ببه‌ن، چونكه ئه‌وان نه‌چوونه بۆ سه‌رجاده خه‌ڵكێك بێت ده‌نگیان پێ كۆبكاته‌وه و حیزبه‌كانیش ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت خۆپیشاندان خۆرسك بێ، پێویسته خۆیان تێكه‌ڵ نه‌كه‌ن.
kdp-
