کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدەکانی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەنێرێتە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایانەوە

کۆمەڵی ئیسلامی کاندیدەکانی بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەنێرێتە ناو خۆپیشاندانی مامۆستایانەوە


ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان ڕایدەگەنێت، ژمارەیەک کاندیدی پارت و لایەنە سیاسیەکان بەمەبەستی بانگەشەی ھەڵبژاردن ھاتوونەتە ڕیزی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازییەوە، بەڵام بڕیاری ئەوە دراوە ھیچ کاندیدێک لە خۆپیشاندانەکانەوە ھوتاف نەکێشێت، بۆ ئەوەی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران وون نەبێت.



بەرھەم مستەفا، ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان ڕاگەیاند، بەھۆی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازییەوە ژماره‌یه‌ك له‌ کاندیدی حزبەکان ھاوونه‌تە نێو خۆپیشاندانی مامۆستایانەوە، ڕەنگە ئەو ھەلەیان قۆستبێتەوە، بەڵام ئێستا ڕێگە نادەین، ھیچ کاندیدێک بۆ بەرژەوەندی خۆی لەنێو خۆپیشاندانی مامۆستایانەوە مایک بگرێت بەدەستیەوە و ھوتاف بکێشێت".



هه‌روه‌ها، گوتیشی: "داواکاری مامۆستایان لە چوارچێوەی داواکاری پەروەردەیی خۆی دەبینێتەوە، بۆیه‌ کاتێک کە ڕێگە نادەین، کاندیدەکان قسە بکەن، ئامانجمان ئەوەیە پڕۆسەی خۆپیشاندانی مامۆستایان بە پاکی بمێنێتەوە و مافی مامۆستایان و فەرمانبەران وون نەبێت".



ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران به‌هۆى سیستەمی پاشەکەوتکردنی مووچە بەردەوامە ھەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، کاندیەکانی خۆیان بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دەنێرنە ناو خۆپیشاندانی فەرمانبەرانەوە.
bas news-
Top