خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دڵخۆشییان بە هەڵوەشانەوەی پاشکەوت ڕاگەیاند
ئه‌سمه‌ر ستار، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ له سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری نه‌مانی پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان كه له پاشه‌كه‌وتی مووچه غه‌درێكی گه‌وره له‌و چینه كرابوو، سه‌ره‌ڕای كه‌میی مووچه‌كانیان، به‌ڵام پاشه‌كه‌وتێكی زۆر به‌سه‌ر مووچه‌كانیانه‌وه هه‌بوو".
ئه‌سمه‌ر ستار گوتیشی: "تمووحی ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان ئه‌وه‌یه له لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه له ڕێگه‌ی یاساوه بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان به گشتی بدرێت، كه ئێسته مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له 90000 هه‌زاره‌وه كراوه‌ته‌وه به 150000 هه‌زار و له 60000 هه‌زاره‌وه كراوه‌ته‌وه، به 100٠00 هه‌زار دینار، یاسای خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌ته‌كانیش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكه‌ن، كه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان به پێی ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی دیاری بكرێت، كه به پێی پڕۆژه‌یاساكه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر باش به‌رز ده‌بێته‌وه، كه ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان دراونه‌ته‌وه به لیژنه، ته‌نیا ئه‌وه ماوه ته‌عدیلی مووچه‌یان بۆ بكرێت".
هه‌مو ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی سوودمه‌ندن له هاوكاریی مووچه‌ی مانگانه لای حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ر كه‌مئه‌ندامێك له داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی نه‌بێت، ئه‌وه مووچه‌كه‌ی 150000 هه‌زاره، هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكیش مووچه‌خۆر بێت، ئه‌وا 10٠000 هه‌زار دینار مانگانه وه‌رده‌گرێت.
سامان حوسێن، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان بڕیارێكی ئه‌رێنییه، دڵخۆشیی لای ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان دروست كردووه، داواش ده‌كه‌ین حكوومه‌تی هه‌رێم، مانگانه و له كاتی خۆیدا مووچه‌كانمان بداتێ، چونكه به‌ڕاستی كه‌مئه‌ندامان له خوار هێڵی هه‌ژاریدان."
سامان حوسێن ده‌ڵێت: "پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم كار بكات بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان پاش نه‌مانی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌كانمان، پاشان به پێی یاسا كار بكات بۆ باشتركردنی ژیانی كه‌مئه‌ندامان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان، چونكه كه‌مئه‌ندامان پێویستیان به خزمه‌تی زۆر هه‌یه، له ساڵانی ڕابردووش‌دا هه‌میشه غه‌در له كه‌مئه‌ندامان كراوه و وه‌ك پێویست ئاوڕییان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه".
له‌سه‌ر هه‌مان پرس، مه‌ریوان وه‌هبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه دا: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به هۆی كه‌میی مووچه‌وە نه‌ده‌بوو پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان بگرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ئێسته‌ش كه مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان پاشه‌كه‌وتی له‌سه‌ر نه‌ماوه جێگای ده‌ستخۆشییه، چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی باشتریش ده‌كه‌ین له حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی چینی كه‌مئه‌ندامان، به‌تایبه‌ت كاركردن به پڕۆژه‌یاسای كه‌مئه‌ندامان".
خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، فه‌لاح ئه‌حمه‌د، ناسراو به مام فه‌لاح، له خورماڵ گوتی: "بڕیاری نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان له دۆخی ئێستا‌دا بڕیارێكی زۆر له جێگه‌ی خۆیدا بوو، بۆیه وه‌ك كه‌مئه‌ندامێك ده‌ستخۆشی و ڕێزمان هه‌یه بۆ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، كه ده‌توانین بڵێین دۆخی ئابووریی كه‌مئه‌ندامان ئێستا باش ده‌كات و چاوه‌ڕێی هه‌نگاوی باشتر له به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین له ئاینده‌دا بۆ باشتركردنی ژیانمان".
یه‌كێكی تر له خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تەکان له ڕانیه، بە ناوی دڵشاد میرە، گوتی: "به‌ڕاستی كاتێك گوێم لە لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كه‌م بوو دڵخۆش بووم، بۆیه هه‌نگاوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنم، داواش ده‌كه‌ین حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆمان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خزمه‌تگه‌یاندن به چینی كه‌مئه‌ندامان، كه به‌ڕاستی ئێمه‌ی كه‌مئه‌ندامان پێویستیمان به پاره هه‌یه، چونكه زۆرێك له كه‌مئه‌ندامان مانگانه پێویستییان به سه‌ردانی پزیشك هه‌یه، قه‌یرانی ئابووریش له سه‌رمان زۆر قورس ببوو، كه به‌و مووچه كه‌مه‌ی هه‌مانبوو، پاشه‌كه‌وتێكی زۆریان له مووچه‌كه‌مان كردبوو".
kdp-
