گۆڕان بۆ شاسوار عەبدولواحید: هاوشێوەی ڕوشدی جاف سەرمایەکەت گومانی لەسەرە
سەرەڕای ئەوەی ساڵانێکی زۆرە شاسوار عەبدولواحید لە ڕێگەی میدیا بەناو سەربەخۆ و بێلایەنەکانیەوە، لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی گۆڕاندا کار دەکات، ئێستا کە لیستێکی سەربەخۆی پێکهێناوە، لەلایەن گۆڕانەوە بە توندی هێرشی دەکرێتە سەر.
میدیای فەرمیی گۆڕان لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە روشدی سەعید جافی سەرمایەدار کردووە کە لە ماوەی ڕابردوودا لیستی بۆ هەڵبژاردنەکان پێکهێناوە و دوای گەندەڵی و قۆڵبڕینێکی زۆری خەڵک، هەڵاتووه .
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ”ئێستا خه‌ریكه سه‌رمایه‌دارێکی هه‌ڵتۆقیوی دیكه پێ بخاته ناو سیاسه‌ته‌وە، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی روشدی سه‌عید جاف سه‌رمایه‌كه‌ی گومانی له‌سه‌ره و له كاتێكدا چه‌ندین ساڵه سوودی نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار خاوه‌نی پشكی نه‌داوه، كه‌چی له سیاسه‌تدا به‌ڵێنی گۆڕانكاریی گه‌وره و چاكسازی ده‌دات و له‌ڕێی كه‌ناڵه میدیاییه‌كانیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ئه‌زموونی دۆناڵد تره‌مپ و ئیمانوێل ماكرۆن له كوردستان دووباره بكاته‌وە“.
گۆڕان شاسوار عەبدولواحید بەوە تۆمەتبار دەکات کە ”خەڵکی كورد به‌بێ به‌ها و ئاست نزم سه‌یر ده‌كات و ده‌ڵێت ئاستتان به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و ده‌تانگه‌یه‌نمه ئاستی خۆم، كه‌چی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ناداته‌وه كه خۆی چۆن له پڕێكدا هه‌ڵتۆقی و چۆنیش به گه‌نده‌ڵی و به پشتگیری هه‌ندێك به‌رپرس، ئاستی به‌رز بووه‌وه؟“.
لە کۆتاییدا میدیای فەرمیی گۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە “پێناچێت هاووڵاتییان جارێكی دیكه به هاوشێوه‌كانی روشدی سه‌عید جاف هه‌ڵخه‌ڵەتێن”.
باسنيوز
