تورکیا ناوی ”مزگەوتی کوردان“ دەگۆڕێت

تورکیا ناوی ”مزگەوتی کوردان“ دەگۆڕێت
دەستەی ئەوقافی تورکیا ناوی ”مزگەوتی کوردان“ دەگۆڕێت، کە لەلایەن کەسایەتییەکی کوردەوە دروست کراوە.

مزگەوتی کوردان لە سەدەی 17ـی زاینی لەلایەن کەسایەتییەکی کورد بە ناوی حوسێناغا لە پارێزگای کیڵیس، دروست کراوە.

دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە، دەستەی ئەوقافی تورکی ناوی مزگەوتەکەی گۆڕی و کردوویەتییە ”مزگەوتی تورکەکان“.

بەپێی زانیارییەکان، هەموو بەڵگە و سەرچاوە مێژووییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو مزگەوتە لەسەرەتای دروستکردنییەوە، هەر بە ناوی مزگەوتی کوردانەوە بووە.

پێشتر دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون)، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای تورکیا لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیان کردە سەر عەفرین، لە رۆژی 18/3/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر عەفریندا گرت.









باسنيوز
Top