هێڵی ئاسمانیی جێرمانیا گەشتەكانی بۆ كوردستان دەست پێكردەوە
هێڵی ئاسمانیی جێرمانیا "fly germania" بڕیاری دا لە رۆژی 5ی ئەپریلەوە گەشتەكانی ئەورووپا بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكاتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "fly germania"، كە یەكێ لە كۆمپانیا فڕۆكەوانیە زەبەلاحەكانی ئەڵمانیا و ئەورووپایە و گەشت بۆ وڵاتانی ئەورووپا و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات، لە رۆژی 5ی ئەپریلەوە گەشتیاران دەتوانن گەشتی راستەوخۆی نێوان ئەورووپا و كوردستان ئەنجام بدەن.
دوای شەش مانگ لە راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانەوە، دووبارە هەردوو فڕۆكەخانە كرانەوە و گەشتەكانیان دەستپێكردەوە.
bas news-
