رێكه‌وتنی ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
ئومێد یاڵچن راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوو رۆژی تر به مه‌به‌ستی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ده‌ركردنی یه‌په‌گه له مه‌نبه‌ج ده‌چێته واشنتۆن و له‌وێ له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه 30ی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌مریكا ئەنجام دەدرێ و له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا نیازی هه‌یه مه‌نبه‌ج له یه‌په‌گه پاك بكاته‌وه یان نا.
ماڵپه‌ڕی (T24)ـی توركی ئاشكرای ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی باڵای هه‌ردوو وڵات نییه، زه‌حمه‌ته له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج بگه‌نه رێكه‌وتن.
bas news-
