ئاوارە گەڕاوەكانی مووسڵ، دووبارە ئاوارەی هەرێم دەبنەوە

 ئاوارە گەڕاوەكانی مووسڵ، دووبارە ئاوارەی هەرێم دەبنەوە
بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ دەڵێ، ئاوارەكانی مووسڵ كە گەڕابوونەوە شارەكە، جارێكی دیكە ئاوارەی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، ئەوانەیشی كە لە كەمپەكاندا دەژین، ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شارەكە، هۆكارەكەیشی بۆ سەرهەڵدانی شانە نووستووەكانی داعش لەو شارەدا دەگەڕێتەوە.

عیسمەت ڕەجەب گوتی، خەڵكی مووسڵ كە لە كاتی هاتنی داعش ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببوون، دوای ڕزگاركردنی شارەكە هەندێك لەوان گەڕابوونەوە مووسڵ، بەڵام بە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعشەوە، جارێكی دیكە ئاوارەی كوردستان دەبنەوە و لە كەمپەكان نیشتەجێ دەبن.

ڕەجەب ڕوونیشی كردەوە، ئەو ئاوارانەی كە ئێستا لە كوردستانن، ئامادە نین بە هیچ شێوەیەك بگەڕێنەوە شارەكە، چونكە شانە نووستووەكانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و مەترسییان بۆ سەر ژیانی خەڵك دروست كردووە، ئەگەر كار وا بڕوات، جارێكی دیكە داعش لەو شارە سەر هەڵدەداتەوە.








KDP
Top