ئەوقاف روونکردنەوەیەک لەبارەی پارەی حەجی ئەمساڵ بڵاو دەکاتەوە
لە روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێت، حکوومەتی سعودیە باج و رسوماتی لەسەر حاجییان زیاد کردووە.
پێشتر نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف بە (باس‌نیوز)ی راگەیاندبوو، کە پێویستە ئەو کەسەی ناوی لە تیروپشکی حەجی ئەمساڵ دەرچووە، بڕی چوار هەزار و 100 دۆلار بدات.
نەبەز ئیسماعیل هەروەها رایگەیاندبوو، کە پێویستە ئەو کەسانە لە رۆژی 27/3/2018ـەوە تا رۆژی 2/4/2018 پارەکە ببەنە بەڕێوەبەرایەتیی حەجی پارێزگاکەی، ”ئەوەی لەو ماوەیە مامەڵەی نەكات و دوا بكەوێت كەسی تری یەدەگ لە شوێنیان دادەندرێن“.
دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف:
هاووڵاتیانى به‌رێز.. سه‌باره‌ت به بڕه پاره‌ی تێچووی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ 2018 ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌خه‌ینه روو:-
1. تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج ساڵانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى باڵاى حه‌جى عێراقه‌وه دیارى ده‌كرێت و بۆ هه‌موو پارێزگاكانى عێراق وه‌كو یه‌كه، واته دیاریكردنى تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج په‌یوه‌ندى به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
2. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌مساڵ دیاریكراوه جیاوازیه‌كى كه‌مى له‌گه‌ڵ پارساڵ هه‌یه، چونكه ئه‌مساڵ نرخى دۆلار له‌چاو ساڵى پار زۆرتر دابه‌زیووه.
3. حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودی چه‌ندین جۆر باج و رسوماتی زیاد كردووه كه له ساڵانى پێشوو نه‌بووه، ئه‌مه‌ش كرێی باڵاخانه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی حاجیان له چاو ساڵانى پێشتر گرانتر كردووه.
4. شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێم له‌به‌رچاو گیراوه و نزیكتره لهحهرهمى پیرۆز.
5. ئه‌م بڕه پاره‌یه دیاریكراوه وێراى هاتوچۆ و شوێنى حه‌وانه‌وه و نان خواردن بۆ دوو ژه‌م و بیمه‌ى ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه تاكو گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیان.
6. هه‌موو حاجیانى به‌رێز دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕى توناوه له‌خزمه‌ت هاوڵایانى خۆمان ده‌بین، تا وه‌ك ساڵانى رابڕدوو جوانترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره
باس‌نیوز
