سبه‌ی ته‌رمی سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌خاك ده‌سپێردرێت
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچی دوایی كرد وابڕیاره سبه‌ی ته‌رمی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا بگاته‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌خاك بسپێردرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون كاتژمێر 9ی سبه‌ی چوارشه‌ممه (28-3-2018) ته‌رمی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له مه‌راسیمێكدا پێشوازیی لێ ده‌كرێت و دواتر به‌ره‌و باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌زگای خیرخوازیی بارزانی و له‌وێوه به‌ره‌و دوا مه‌نزڵگای له شاری ڕانیه به‌ڕێده‌كرێت و له‌وێ ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
شیاوی ئاماژه پێدانه پرسه‌ی شێخ عه‌زیز رۆژانی پێنجشه‌مه و هه‌ینی له شاری رانیه ده‌بێت له مزگه‌وتی "مسته‌فا عه‌لی" ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه پرسه‌كه‌ی له مزگه‌وتی "جه‌لیل خه‌یات" له شاری هه‌ولێر ده‌بێت.
شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا له ڕێككهوتی ( 20-21 /3 /2018) له وڵاتی سوید به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
bas news-
