ئانکارا، بێ ڕەزامەندیی بەغدا، هێرشی سەربازی بەرپا ناکات

 	 ئانکارا، بێ ڕەزامەندیی بەغدا، هێرشی سەربازی بەرپا ناکات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكیوەزیرانی عێراق رایگەیاند، كە بیناڵی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا بە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراقی ڕاگەیاندووە، هیچ هەڵمەتێكی سەربازی بێ ڕەزامەندیی بەغدا بۆ سەر پەكەكە ئەنجام نادەن.

لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە، كە توركیا ڕێز لە سەروەریی خاكی عێراق دەگرێ و هیچ هەڵمەتێكیش ئەنجام نادات، كە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق نەبێ.
لە بەرانبەردا حەیدەر عەبادیی سەرۆكوەزیرانی عێراق گوتوویەتی، هێزەكانی فیدرالی دەستەڵاتی تەواویان بەسەر تەواوی عێراقدا چەسپاندووە و لەمیانەی دواسەردانیشیدا بۆ مووسڵ، هەموو هێزەكانیان ڕاسپاردووە، ڕێوشوێنی تووند بگیرنەبەر لە سنوورەكانەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە لە هاتوچۆی چەكدارانی هەر گرووپێك بگیرێت.
عەبادی گوتووشیەتی، "هەر جووڵەیەكی سەربازی و سنووربەزاندنێک بێ هەماهەنگی لەگەل ئێمە ڕەت دەكەینەوە و، ڕێگە نادەین هیچ هێزێكی بێ ڕەزامەندیی ئێمە سنووری عێراق ببەزێنێت."

پاش داگیرکردنی عەفرین، سەرکۆماری تورکیا فەرمانی بە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی دا، بۆ شەڕکردن دژ بە پەکەکە، هێرشی سەربازی بکەنە سەر شنگال.
kdp-
Top