سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان: كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه باشترین هه‌نگاوه
نه‌وزاد شیخ كامیل، به‌رپرسی لقی ئابووریناسانی كوردستان له سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی دروست و له كاتی خۆیدایه، كه ئه‌و بڕیاره ده‌بێته هۆی باشبوونی بژێوی فه‌رمانبه‌ران و بووژانه‌وه‌ی بازاڕ. له‌م كاته‌دا ده‌توانین بڵێن له بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه سوودبه‌خشه بۆ فه‌رمانبه‌ران وكاسبكاران له بازاڕه‌كاندا".
نه‌وزاد شێخ كامیل دەڵێ: "هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه ده‌زانین كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی دا، بڕیارێكی ناچاری بوو كه شه‌ڕی داسه‌پاوی تیرۆریستانی داعش و بڕینی بوودجه‌ی كوردستان له لایه‌ن نووری مالیكی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق و، دابه‌زینی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هۆكار بوو".
ڕای ئابووریناسان له‌سه‌ر ئەوەی مانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت چۆن بێت، به‌رپرسی ئابووریی لقی سلێمانیی ئابووریناسان ده‌ڵێت: "به ڕای ئێمه‌ی ئابووریناسان پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مووچه‌ی 50٠000 هه‌زار دینار به‌ره‌وسه‌ره‌وه پاشه‌كه‌وت بهێڵێت".
له‌باره‌ی ئایا پڕۆژه‌ی چاكسازیی ئابووری خانه‌نشینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا چه‌ند گرنگه ناوبراو گوتیشی: "زۆر پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له په‌رله‌مانی كوردستان بكات و دانیشتنێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی چاكسازی و خانه‌نیشینی ئه‌نجام بدات و بڕیاری پێداچوونەوە له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه و ماددانه بكه‌ن و پڕۆژه‌كه ده‌رچوێنن، كه به‌ده‌رچوونی ئه‌و پڕۆژه چاكسازییه، پارەیەکی زۆر بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاوكارێكی باشه بۆ باشتركردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابووریی كوردستان".
ڕای ئه‌و ئابووریناسه وایه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئابووری له ته‌واوی شار و شاڕۆچكه‌كانی كوردستان دروست بكات و، ڕێگه نه‌دات به بازرگانان و فرۆشیاران له كاتی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا نرخی كاڵاكان له بازاڕ به‌رز بكه‌نه‌وه".
kdp-
