ڕۆه‌یته‌رز: به‌م نزیكانه عێراق نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كات
ئااژانسی ڕۆه‌یته‌رز، له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى كۆمپانیای (سۆمۆ) بڵاوی كرده‌وه، كه عێراق به‌م نزیكانه هه‌فته‌یه‌ك یا دوو هه‌فته‌ى تر، ده‌ست بهههناردهكردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران داهاكت".
پێشتر، رشاكان جبورى، پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، عێراق ده‌ستن بهههناردهى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران ده‌كات و ڕۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل ده‌بێت.
پێشتر عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن ڕۆژانه 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك بۆ كرماشان هه‌نارده بكرێت و له‌به‌رامبه‌ردا، ئێران به‌رهه‌می نه‌وتى به باشوورى عێراق بدات.
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2018 ، میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی به‌هاوكاریی ئێران و هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ باڵێكى نێو یه‌كێتى، كه‌ركووك و به‌شێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كانیان داگیر كرد.
باسنيوز
