ئەحمەد حاجی ڕەشید: بەپێی یاسای بوودجە دەبێ 418 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت
ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: "تا ئێستا نازانرێت حەیدەر عەبادی لەسەر چ بنەمایەک ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، چونکە ئەگەر بەپێی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٨بێت، ئەوا لەو ٣١٧ ملیار دینارە زیاترمان بەر دەکەوێت و دەبێ مانگانە ٤١٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن".
بڕیاردەری لێژنەی دارایی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "ئەو بڕە پارەیەی ئێستا بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بەشی چاودێریی کۆمەڵایەتی تێدا نییە، هەروەها ڕوون نییە ئایا عێراق لە ناردنی ئەو ٣١٧ ملیارە بۆ هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت یان نا".
ئەو پەرلەمانتارە کورد گوتیشی: "”ئەگەر ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کراوە سولفە بێت، ئەوا دەبێ ڕێککەوتی لەسەر کرابێ، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک دیار نییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر پارەکە لە پشکی بوودجە بێت، ئەوا دەبێت هەرێمی کوردستان نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات".
باسنيوز
