ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە، ئەو یاسایانەی گەیشتوونەتە قۆناغی دەنگدان، لەگەڵ چەند بڕیارێکیش لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەن".
ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکراشی کرد: "فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەرنامەیان دایە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بخەنە بەرباس".
ئەشواق جاف ڕوونیشی کردەوە: "پێم وانیە کەس باسی بابەتی 317 ملیارەکە بکات، چونکە سوودی نییە، هەروەها هەندێ خەڵکی دیکەش هانیان دەدات بۆ ئەو بابەتە".
باسنيوز
باسنيوز
