لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیی مامۆستایان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له به‌شێكیدا هاتووه "ئێمه له لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان نیگه‌رانى خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه ناڕه‌وایه ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین، داوا له به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین به‌په‌له لێكۆڵینه‌وه له‌م ڕووداوه نه‌شیاوه بكه‌ن و به‌پێى یاسا سزاى ئه‌م ده‌ستدرێژیكاره بدرێت كه‌به‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه ئیهانه‌ى مامۆستا ده‌كات و حورمه‌تى ده‌شكێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا لقی هه‌ولێر یه‌كێتیی مامۆستایان ده‌ڵێ"ئێمه پشتگیرى ته‌واوى مافه ڕه‌واكانى مامۆستایان ده‌كه‌ین، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه مافێكى مه‌ده‌نى ڕه‌واى هاووڵاتیانه، ئه‌ركى حكوومه‌ته داواى مه‌ده‌نییانه‌ى مامۆستایان له داواى سیاسی و ئه‌جێنداى حزبی جیابكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك حه‌ق و ناحه‌ق تێكه‌ڵبكرێ".
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"پێویسته حكوومه‌ت گوێ شل بكات تا ئه‌م خۆپیشاندانانه به‌لاڕێدا نه‌برێن و به‌خراپ سوودى لێ وه‌رنه‌گیرێ، كاتى ئه‌وه‌ش هاتووه پاشكه‌وتى مووچه ڕابگیرێت چونكه هیچ هۆكارێك بۆمانه‌وه‌ى نه‌ماوه".
bas news-
