له وڵاتێكی ئه‌ورووپا هێرش ده‌كرێته سه‌ر شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك كه سه‌ر به لایه‌نێكی دیاریكراو بوونه له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا "كاری نه‌شیاویان" به‌رامبه‌ر به شاندێكی په‌رله‌مان كردووه.
ئومێد خۆشناو سه‌ركی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی به‌ناوی"كاتی ئه‌وه‌یه فایله‌كه دابخرێ" بڵاوكردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا ده‌ڵی"ڕوداوه‌کانی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه،ده‌ریخست کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هێشتا زۆری ماوه لهماناو مه‌دلووله جوانه‌کانی دیموکراسی بگات!".
خۆشناو ئاشكرای ده‌كات كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاندێكی په‌رله‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌شڵێ"چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ئێمه شاندێکی په‌رله‌مان له نێو جه‌رگه‌ی دیموکراسی و چه‌ند وڵاتێـکی پێشکه‌وتووی دونیا بووین،ژماره‌یه‌ک به‌ڵته‌چی و شه‌قاوه‌ی بێ‌ئیشی لایه‌نێکی دیاری کراو،به‌دوامانه‌وه بوون و زۆر به‌ئاشکرا بانگه‌وازی بێڕێزی و کاری نه‌شیاویان ده‌رحه‌ق ده‌کردین،ئێستا یه‌کێک له‌و شه‌قاوانه،ده‌ستگیرکراوه‌و که‌یسه‌که‌ی خراوته به‌رده‌م دادگا".
له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌ی ئومێد خۆشناودا هاتووه"هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و کاره ناشرینانه‌ی ده‌کرێن،له‌پشتی په‌رده‌ی ئازادی و دیموکراسی ده‌کرێن،بۆیه پێموایه،ڕێگای خێرا ئه‌وه‌یه،فایلی دیموکراسی بۆ ماوه‌یه‌ک دابخرێ و به‌توند ترین شێواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وت و بیرکردنه‌وه‌یه بکرێ و له‌به‌رده‌م دادگا خۆیان ببینه‌وه‌و سزا وه‌ربگرن،خۆ ئه‌گه‌ر ڕێ له‌و جۆره کاره نه‌گیرێ،به‌دڵنیایه‌وه په‌ره ده‌سێنێت و خراپتر له ئێستا ده‌بێ و ئه‌وکات هیچ کارێک ناکرێ و وه‌ک ده‌ڵێن کار لهکاردهترازێ!".
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ورووپایان كرد و چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
bas news-
