توێژەرێکی میسری هۆشداری دەدات.. ڕەخنەش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێ کە پشتیوانی لە دۆزی کورد ناکا

 	 توێژەرێکی میسری هۆشداری دەدات.. ڕەخنەش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێ کە پشتیوانی لە دۆزی کورد ناکا
بەرپرسی ناوەندی داد و گەشەپیدان بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفەریقا ڕەخنە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێ بەوەی، پشتیوانییان لە دۆزی کورد نەکردووە و لەبەرانبەر هێرش و داگیرکارییەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە.


زێدان ئەلقەنایی، کە هاوکات گوتەبێژی فەرمیی ئەنجوومەنی سیاسیی ئۆپۆزسیۆنی میسرە، هۆشدارییش دەدات لەوەی، کە پیلانی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆگان، دابڕینی پانتاییێکی فراوانی وڵاتانی سووریا و عێراقە و لکاندنیەتی بە خاکی وڵاتەکەیەوە.
ئەو زیاتر لەوبارەوە دەڵێ، هێزەکانی تورکیا دەیەوێ، لەژێر ناوی دژایەتیکردنی کورد و هێرش بۆ سەر شنگال، مووسڵ داگیر بکات، کە ئیدارەی ئەردۆغان بە بەشێک لە خاکەی تورکیای دەزانێ.
لەو ڕاگەیێندراوەیدا کە وێنەیکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، بەرپرسی ناوەندی داد و گەشەپیدان بۆ توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفەریقا هەروەها ڕایگەیاندووە، هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆ عەفرین و، دواجار هێرش بۆ سەر شنگال بە بیانووی دژایەتیکردنی کورد، دەچیتە خانەی پلانی تورکیاوە کە داگیرکردنی مووسڵی عێراقییە و دەخوازێ بە تەرکیایەوە بلکێنێ.
ئەو هەروەها ڕەخنە دەگرێ لەوەی لەبەرانبەر بەو تاوانکارییەی شەڕ کە سوپای تورکیا بەرانبەر بە کورد پێڕۆی دەکا و، لە بەرانبەردا کۆمەڵگای نێودەوڵەتییش بێدەنگە و، پشتیوانی لە دۆزی کورد ناکات.

پاش داگیرکردنی شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەردۆغان فەرمانی هێرشکردنە سەر شنگالی بە سوپای وڵاتەکەی دا، بە بیانووی وەدەرنانی چەکدارانی پەکەکە لەو شارۆچکەیە
kdp-
Top