یه‌كێتیی مامۆستایان: بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ئەرێنییە
دوێنێ له شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه خۆپێشاندان بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام درا و هه‌ندێك كه‌س له هه‌ندێك حیزب، كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كردبوو، چووبوونه ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌یانویست بشێوی دروست بكه‌ن و دواتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ داواكاریی ئه‌وان بڕیاری دا، كه له‌م هه‌فته‌یەدا كۆ بێته‌وه و تێیدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه بدات.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه داواكاریمان ئه‌وه بوو كه پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مینێت و دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش و ئیجابییه، كه حكوومه‌ت به ده‌نگی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه‌وه هاتووه."
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی گوتی: "ئێمه پشتگیری له داواكاریی ڕه‌وای مامۆستایان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته مامۆستایان ئاگادار بن كه ڕێگه نه‌ده‌ن وه‌كو دوێنێ هه‌ندێك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ندێك حیزب بێنه ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌نگ بۆ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و زیان به داواكاریی خه‌ڵكی بگهیەنن."
گه‌رمیانی ڕوونیشی كرده‌وه: "ساڵی خوێندن زۆری نه‌ماوه كۆتایی بێت، بۆیه پێویسته مامۆستایان ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و خۆپێشاندانانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن هه‌بێت.
kdp-
