بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف ئاگادارییەكی بڵاو کردەوە
لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە "داوا لە گشت كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەكەین ئەوانەی ئارەزوومەندن بەشداری لە پرۆسەی حەجی ساڵی2018 دا بکەن، بەمەبەستی گواستنەوە و سەرپەرشتیكردنی حاجییان لە ماوەی 7 ڕۆژدا، واتە لە 26/3/2018 تا دوای دەوامی فەرمی ڕۆژی 1/4/2018 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی سنووری پارێزگاكانیان بكەن بۆ پێشكەشكردنی داواكانیان بەپێی فۆرمی ئامادەكراو".
لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بە چەند مەرجێك دراوە كە پێویستە لە كۆمپانیاكاندا هەبێت وەكوو "لە پرۆسەی ڕاپرسیی ساڵی پاری وڵاتی سعوودیە بە پلەی سەركەوتوو هەڵسەنگێندرابێت و ئامادە بێت بە پێدانی بڕی 2100 ڕیاڵی سعوودی لە كاتی دەرچوونی ناوی لە سیستمی وەرگرتنی ڤیزا و ئەگەر گۆڕانكارییەك لەم بڕە پارەیە سەری هەڵدا كاری پێدەكرێت و گشت ڕێنماییەكانی تایبەت بە كۆمپانیاكەی لێ بێتە جێ".
بەپێی ئاگادارییەكە "لەگەڵ پێشكەشكردنی داواكارییەكەی بۆ كاركردن پێویستە پاكانەی باجی دەرامەت بهێنێ و بە پێچەوانەوە مافی بەشداری لە پرۆسەكەدا نابێت".
باسنیوز
