مەحما خەلیل: تورکیا لە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شنگال بەردەوامە
مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال لەمبارەوە ڕاگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان حکوومەتی عێراق و پەکەکە پێک هاتووە، مەترسیی ئەوە هەیە دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەڤەرەکە زیاتر ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشە و گرفتی زیاتر بێتە ئاراوە".
قایقمامی قەزای شنگال ڕاشی گەیاند: "ئێمە نامانەوێ حەشدی شەعبی بێتە ئەو ناوچە و دەڤەرانەی کە پەکەکە چۆڵیان دەکات، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی ڕەوشەکە هێور ناکاتەوە، ئێستا لەوێ جێگیر بوون و ئەگەر زۆرە ئاریشەی زیاتر بۆ ناوچەکە ساز بکەن".
مەحما خەلیل ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە وەکوو ئیدارەی فەرمیی شنگال داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە حەشدی شەعبی لە شنگال بکشێتەوە و ئیدارەی شنگال لەدەستی خەڵکی ئەو دەڤەرەدا بێت و پێشمەرگەش سنوورەکە بپارێزێت".
باسنیوز
