پارێزگای هه‌ولێر: بۆ سبه‌ی و ڕۆژانی دواتر داوای مۆڵه‌تی خۆپێشاندان نه‌كراوه
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه(25-3-2018) پارێزگای هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به بابه‌تی مۆڵه‌تی خۆپێشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێری بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌یه‌كی بۆ(باس‌نیوز) نێردراوه و له به‌شێكیدا هاتووه"کاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەینێت کە ھیچ داواکاریەک بۆ گردبوونەوە یان خۆپیشاندان بۆ سبەی دووشەممە یان ڕۆژانی تر پێشکەش نەکراوە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت".
پارێزگای هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات ڕاست نیەو پێچەوانەی ماددەی چوارەمی یاسای ژمارە (11 ) ی ساڵی 2010 ی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستانە کە دەبێت داواکاریی خۆپیشاندان لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار پێش وادەی ئەنجامدانی بە 48 کاتژمێر پێشکەش بە لایەنی پەیوەنددار بکرێت .
باس‌نیوز
