كه‌ركووك.. پێنج چه‌كدارى حەشدی شەعبی كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركووك، ڕاگه‌یاند: "شه‌وى ڕابردوو 24/3/2018 له‌نێوان قه‌زاى حه‌ویجه و شاره‌دێی ڕیاز، ئۆتۆمبێلێكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی كه پێنج چه‌كدارى هێزه‌كه‌ى تێدابووه، كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌یه‌كى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش و سه‌رجه‌میان كوژراون".
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "كوژراوه‌كان به‌ڕه‌گه‌ز توركمان بوون و سه‌ر به لیواى 16 ى حه‌شدى شه‌عبین".
كوژرانى ئه‌و چه‌كدارانه له كاتێكدایه كه هه‌ر شه‌وى ڕابردوو 2 ته‌قینه‌وه له‌ناو شارى كه‌ركووك ڕوویدا و به‌هۆیانه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.
له‌پاش داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، کە بە یارمەتی گرووپێکی ناو یەکێتی لە 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوودا، دیارده‌ى كوشتن و ڕفاندن و ته‌قینه‌وه و جموجوڵى ڕێكخراوى داعش له سنووره‌كه‌دا زیادیكردووه
bas news-
