گۆڤاری ئیكۆنۆمیست: ئه‌ردۆگان ئاواره سوورییه‌كان له عه‌فرین نیشته‌جێ دەكات
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كه ئه‌ردۆگان ترسی هه‌یه شه‌پۆڵێكی تری ئاواره‌ی سووری له غوته و ئیدلیب روو له توركیا بكەن، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌و شه‌پۆڵی كۆچكردنه بگرێت، له عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێیان ده‌كات.
جگه له‌وه‌ش پیلانی هه‌یه، هه‌زاران ئاواره‌ی تری سووری كه ئێستە له توركیا نیشته‌جێن، له عه‌فرین جێیان بۆ بكاته‌وه، گۆڤاری ناوبراویش ئه‌مه به مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئایندهی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، كە ئێستە لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر كراوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤارەكە، توركیا به نیازه په‌لاماری شاری مه‌نبه‌جیش بدات، به‌ڵام له‌وێدا رووبه‌رووی 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه و ره‌نگه له‌م رووه‌وه توركیا دووچاری مه‌ترسی و شه‌ڕێكی گه‌وره ببێته‌وه.
bas news-
