بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاوكردەوە
لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌زووترین كات و به‌باشترین شێوه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بریار درا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به به‌رده‌وامی و رۆژانەی كاركردن له كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 5ی ئێواره.
ماوەی كاركردنەكەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە دوو دەوام دەبێ، دەوامی یه‌كه‌م له كاتژمێر 8 تاكو 3ی دوای نیوه‌ڕۆ، دەوامی دووەم له كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ تاكو 5ی ئێواره ده‌بێت.
ئەم بڕیارە لە سبەی دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
bas news-
