لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
ئەمڕۆ یەکشەممە 25/3/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی چوارچرا زانیارییان دەستکەوت کە کەسێک بەناوی خوازراوەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ھاووڵاتییانیان فریو داوە کە گوایە ڤیزای گەشتیارییان بۆ وەردەگرن، دەستبەجێ پاش کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، ھێزەکانی پۆلیس توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن".
ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە تۆمەتبارەکان لە بەردەم ئەفسەری لێکۆڵینەوەدا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا، کە لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە، چەند کەسێکیان فریو داوە، گوایە ڤیزای گەشتیاریان بۆ وەردەگرن، ھاوکات لێکۆڵینەوەی زیاتر لە تۆمەتباران بەردەوامە.
باسنيوز
