لە سۆران با و تۆفان زیانی زۆر بە یاریگەیەک دەگەیەنێت
عەبدلقادر حاجی خەلیل، سەرپەرشتیاری یاریگەی چیمەنی ناوڕۆین، رايگەیاند، چەند ساڵێكە ئەم یاریگەیە لە سنوورەكەمان دروست كراوەو لەلایەن ناوەندی باڵای سۆران، سەر بە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت، كردنەوەی ئەم یاریگەیە سوودێكی زۆری هەبووە بۆ لاوان و وەرزشوانانی گوندەكانی بناری حەسەنبەگ، تەنانەت یاریزانانی دیانا و سۆران و شارۆچكەكانی دیكەش یاری تێدا ئەنجام دەدەن".
سەرپەرشتیاری یاریگەی لاوان لە ناوڕۆین، گوتیشی، بە داخەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە باو زریان و بارانبارینەی شەوی رابردوو، جگە لەوەی شەبەكەی دەوروبەری كەوتووەتە خوارەوە، لە هەمان كاتیشدا زیانی زۆر بەر چیمەنی ناو یاریگاكە كەوتووە و داواكارین لەلایەنی پەیوەندیدار هەوڵێكمان بۆ بدەن بۆ دووبارە نۆژەنكردنەوەی ئەم یاریگایەمان.
باسنيوز
