یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ دیاریکرا
چەند سایتێکی عەرەبی، هەواڵی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیان بڵاو کردەوە.
چەند سایتێکی عەرەبی و ئیسلامیی، بڵاویانکردووەتەوە، بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان ڕۆژی 15ی ئایاری ئەمساڵ کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبانەوە و لەم ساڵەشدا مانگی شەعبان 29 ڕۆژە.
ئەوەشیان بڵاو کردووەتەوە، کە ڕۆژێک دوای مانگی شەعبان واتا ڕۆژی چوارشەممە 2018/5/16ی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت لە هەریەک لە وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات، ئەردەن، کوێت، قەتەر و چەند وڵاتێکی ئیسلامی دیکە.
bas news-
