مەحموود عوسمان: دەبێ پەکەکە لە تەواوی ناوچە نزیک ئاوەدانییەکان بکشێتەوە
سیاسه‌تمه‌تدارێكی كورد پێی وایه، په‌كه‌كه بڕیارێكی باشی داوه له شنگال بكشێته‌وه و ده‌شڵێ، پێویسته له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری وه‌ها بدرێت له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه و ڕوونی كرده‌وه، ده‌بوو پێشتر و له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شنگال په‌كه‌كه هێزه‌كانی خۆی له شنگال کشاندبایەتەوە.
د. مه‌حموود عوسمان، سیاسه‌تمه‌داری كورد به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه به ئه‌رێنی ده‌نرخێنم، چونكه پێم وایه پێویسته په‌كه‌كه خۆی بكشێنێته‌وه له شنگال و ته‌نانه‌ت پێویست بوو پێشتر په‌كه‌كه هێزه‌كانی له قه‌زای شنگال بكێشێته‌وه، چونكه تورکیا مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ده‌كاته ئامانج، توركیا داوای له عێراق كردووه كێشه‌ی هه‌بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و سنووره چاره بكات، دیاره به‌غداش داوای له سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه كردووه ناوچه‌كه چۆڵ بكات، تا خه‌ڵكی قه‌زای شنگال خۆیان چه‌ندین جار داوای كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه له ناوچه‌كه‌یان."
دوێنێ هه‌ینی سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازی په‌كه‌كه له شنگال ئاشكرای كرد، له‌گه‌ل حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ڕێكکه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له قه‌زای شنگال بكێشنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی توركیا هات بۆ لێدانی په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد دەشڵێ: "پێویسته توركیاش ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت كه خه‌ڵكی سڤیل و گوند و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ڵێ، ته‌نیا ئه‌و شوێنانه ده‌كاته ئامانجی سه‌ربازی كه بنكه و باره‌گای په‌كه‌كه‌ی لێیە."
د. مه‌حموود عوسمان باوەڕی وایە: "له هه‌ر شوێنێك ئاوه‌دانی هەبێ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لێی نزیك بن دەبێ په‌كه‌كه بنكه و باره‌گاكانی دوور بخاته‌وه، جا هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بێت، ئه‌وه‌ی له شنگال په‌كه‌كه ده‌یكات باشتره بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌یش چۆڵی بکات، هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵی ئه‌وه بدات توركیا ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌كاته ئامانج به بیانووی لێدانی په‌كه‌كه‌وە، له به‌رانبه‌ریشدا په‌كه‌كه به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی سڤیلی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و ناوچەکان چۆڵ بکات."
kdp-
