بهڕێوهبهری پۆلیسی پارێزگای ههولێر: پلانە ئەمنییەكەمان بۆ ڕۆژانی نەورۆز سەركەوتوو بووە
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ڕاگەیاند: "ئەو پلانە ئەمنییەی بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتووچۆ و بەرگریی شارستانی و هێزە تەناهییەكانی دیكە بۆ ڕۆژانی نەورۆز دامانڕشتبوو، سەركەوتوو بوو".
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردەوە، لهو سێ ڕۆژەدا چەند ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویان داوە كە بەو هۆیەوە 3 كهس گیانیان لە دەست داوە و 5ی دیكەیش بریندار بوون.
بهڕێوهبهری پۆلیسی پارێزگای ههولێر ئاشكراشیكرد كه له سێ ڕۆژی نهوڕۆزدا، دوو حاڵهتی خنكان لە سەیرانگای شێخ توراب تۆمار كراون و لە سەیرانگای دڵۆپەش منداڵێك گیانی لە دەست داوە.
زیاتر گوتی: "هاووڵاتیان و گەشتیاران لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد و، لە ناوشار و سەیرانگاكانیشدا و بە هەوڵ و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و تیمەكانی تەندروستی و فریاگوزاریی خێرا، سەروماڵیان پارێزراو بووە".
سەبارەت بە هاتنی گەشتیارانیش گوتی: "لە پشووی نەورۆزدا، (41 هەزار و 75) گەشتیار لە مەرزەكان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەولێر و دەوروبەری و شوێنە گەشتیارییەكانیان كردووە و، ئاسانكاریی تەواویشیان بۆ كراوە".
باسنيوز
