وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بۆ سەرجەم قوتابییان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 24/3/2018، وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا ھاتووە: "ھەموو قوتابییان بە گشتی و قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی بە تایبەتی ئاگادار دەکەینەوە، کە بە ھیچ شێوەیەک سەرنجی ھەواڵی ھەڵبەستراو و فریودەرانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینیستاگرام نەدەن، کە لە بەرژەوەندیی ئەوان و داھاتوویان کار ناکەن".

ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش ھاتووە، کە بۆ وەرگرتنی دواھەمین بڕیاری فەرمی و ھەواڵەکانی وەزارەتی پەروەردە و پڕۆسەی خوێندن، دەتوانن سەردانی پەیجی فەرمیی وەزارەتی پەروەردە بکەن.









باسنيوز
Top