ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ: ده‌بێ حه‌شدی شه‌عبییش له شنگال بكشێته‌وه
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به‌وه‌ی كه هێرشی سه‌ر شنگال ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، په‌كه‌كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه له شنگال بكشێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره پێیان وایه، تاوه‌كو بوونیان هه‌بێت مه‌ترسی له‌سه‌ر شنگال هه‌یه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، سه‌یدۆ چه‌تۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "په‌كه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه له شنگال ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له شنگال ماون و به شێوی كرداری نه‌كشاونه‌ته‌وه؛ ئینجا تاوه‌كو له شنگال نه‌كشێنه‌وه مه‌ترسی هه‌ر له‌سه‌ر شنگال ده‌مینێت.''
له‌باره‌ی بوونی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه، سه‌یدۆ چه‌تۆ گوتی، "بڕیاره وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ بڕیارێك بده‌ین، كه هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه حه‌شدی شه‌عبییش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكشێنه‌وه و ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه رازی نین له‌ژێر ناوی پارێزگاریكردن، حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ بێ، هه‌رچۆنێك بێت نابێت ئه‌وان له ناوچه‌كه بمینن."
ئه‌و سه‌رۆكفراكسیۆنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ داوایش ده‌كات، كه هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، ''ده‌مانه‌وێ له شنگال تا مه‌خموور ئیداره‌ی هاوبه‌ش دروست بكرێت وه‌كو پێشووتر و پارێزگاری له ناوچه‌كه بكه‌ن."
پێوه‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعیی بۆ شنگالیش گوتی، بڕیاره دوای كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شاره‌كه، ئیداره‌ی شه‌رعی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال، چونكه به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ خه‌ڵكی دروست ده‌كرد.
باسنيوز
