لە گەرمیان بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە 15 کەس بریندار بوون
ڕایدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕايگەیاند: "شەوی ڕابردوو 23/3/2018، لەسەر ڕێگای کەلار ـ ساڵەح ئاغا، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب واز و پاجیرۆ)دا ڕووی داوە، بەوھۆیەوە 15 ھاووڵاتی بریندار بوون".
باسی لەوەش کرد، کە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار کراون، یەکێک لە بریندارەکانیش کە منداڵ بووە، بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.
ئاماژەی بەوەش دا، کە بریندارەکان دانیشتووی گوندەکانی ساڵەح ئاغا و گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلارن.
باسنيوز
