هاتوچۆی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕاگەیاند
فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕای گەیاند: "لە هەرسێ ڕۆژی نەورۆز لە شاری هەولێر و دەوروبەری شەش ڕووداوی هاتوچۆ کەوتووەتەوە و کە تێیدا دوو ڕووداویان شێلان بووە، دوو ڕوداویشیان وەرگەڕان بووە و دوو ڕووداوەکەی تریش پێکدادان بووە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، لە کۆی ئەو ڕووداوانەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.
باسنیوز
