کەجەکە: لە شنگال دەکشێینەوە
کۆما جڤاکى کوردستان (که‌جه‌که)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕای گەیاند: "گه‌ریلاکانى په‌که‌که له شنگال ئه‌رکى خۆیان به ته‌واوى جێبه‌جێکردووه و ده‌کشێنه‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕای گەیاندبوو، ئه‌وان له هێرشه‌كانيان به‌رده‌وام ده‌بن و له شنگاليش ئۆپراسيۆن له دژى گەریلاکانی په‌كه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئابی ساڵی 2014ەوە له‌لايه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه، ژماره‌يه‌ك هێزى په‌كه‌كه روويانكرده شنگال و تێيدا جێ‌گير بوون، دوای ئازادکردنەوەی شنگالیش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، چەندین جار داوا لە گەریلاکانی پەکەکە بچنە دەرەوەی شنگال و بۆ شوێنەکانی خۆیان بگەڕێننەوە، بەڵام داواکانیان ڕەت کردەوە.
bas news-
