پەکەکە لە شنگال دەکێشتەوە
وه‌ك ریڤان وڵات، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ''کۆما جڤاکێن کوردستانێ'' بریاری داوه له سنووری شنگال بكشێته‌وه و ئه‌وانیش بڕیاره‌كه جێبەجێ دەکەن و، ده‌شڵێ، هه‌ربڕیارێك سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان بیدات، پێوەی پابەند دەبن.
ئەمڕۆ هه‌ینی، سه‌ركردایه‌تیی په‌كه‌كه، راگەێنڕاوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاند، ''ئێمە بڕیارمان داوە لە شنگال بکشێینەوە، بۆ ئەوەی تورکیا نەبێتە هەڕەشە لە سەر ئێزدیان و کارەساتێکی دیكه‌یان بەسەر نەیه‌ت.''
لەبارەی کشانەوەی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه له سنووری شنگال، مه‌حما خەلیل قائمقامی شەرعی شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: ''بریاری پەکەکە بریارێکی گرینگ بوو، چونکە هەبوونی پەکەکە لە شنگال مەترسی بوو بۆ سەر سەدان هاووڵاتی ئێزدی لە شنگال. هه‌ڵبه‌ته تورکیا بریاری دابوو لەبەر هەبوونی پەکەکە بێتە نێو شنگاله‌وه و، لهشكركێشییش هۆكار ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئێزی ببنه‌وه قوربانی، ئاخر ئێزدی خۆیان برینیان قووڵە.''
مەولوود شاوشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندبوو، ئەو پلانەی تورکیا دایناوە بۆ عەفرین، هەمان پلانیش بۆ شنگال و ناوچەکانی دیکەش هەیە کە پەکەکە و یەپەگە مۆڵگه‌یان لێ داناوه. گوتیشی ''هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی پەکەکە لە ناوی ببەین.''
دوای چەندین جار حکوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی خۆجێیی شنگال و كوردانی ئێزدی، داوایان لە پەکەکە کردبوو لە شنگال بکشێنەوە، بەڵام رەتیان ده‌کردەوە
kdp-
