كیا NIM ئێوارەخوانێكی بۆ بازرگانان لە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق رێكخست
مەبەست لە رێكخستنی ئەو ئێوارەخوانە پتەوكردنی پەیوەندیی دۆستانە و بازرگانییانەیە لە نێوان كۆمپانیای NIM و دۆستان لە بازرگانان و پیاوانی كار و لە نزیكەوە ناسینی ژمارەیەكی دیكەیان و گۆڕینەوەی بیروڕا لە كەشێكی شایستەدا.
سەرەتای ئێوارەخوانەكە كۆمپانیای NIM فیلمێكی دیكۆمێنتیی گشتگیری سەبارەت بە مێژووی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و چۆنیەتیی دەستكردن بە دروستكردنی ئۆتۆمۆبیلی كیا و پێشخستنی ساڵ لە دوای ساڵ تا گەیشتە ئەوەی كە ئێستا تێیدایەتی لە تەكنۆلۆجیای پایەبەرز لە بواری دروستكردنی ئۆتۆمۆبیل و ژمارەی كارگەكانی و سەنتەرەكانی دیزاین لەسەر ئاستی جیهان و ئەو خەڵاتانەی كە بە تێپەڕبوونی ساڵ لە بواری دیزاین و كوالیتی بەدەستی هێناون.
هەر لە فیلمە دیكۆمێنتییە سەرنجڕاكێشەكەدا پوختەیەك سەبارەت بە كۆمپانیای NIM بریكاری فەرمیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز لە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق و شوێنەكانی بوونی پیشانگەكانی و سەنتەرەكانی چاككردنەوە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك، لەگەڵ مووسڵ كە پیشانگەیەكی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیلی كیا تێدایە و بەمنزیكانەش سەنتەرێكی چاككردنەوە دەكرێتەوە، دوای ئاساییبوونەوەی رەوشی ئەمنی پاش دەرپەڕاندنی داعش لە شارەكەدا.
دوای نیشاندانی فیلمە دیكیۆمێنتارییەكە، بەڕێز دەریا وریا، بەڕێوەبەری لقی هەولێری كۆمپانیای NIM زانیاریی وردی سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیاكە لە فرۆشتن و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن خستەڕوو.
وریا، رایگەیاند: "بەشی چاككردنەوە لە كۆمپانیای NIM بەتازەترین و پێشكەوتووترین كەلوپەل دەوڵەمەند كراوە و سەنتەرێكی گشتگیرە و جگە لە چاككردنەوە خزمەتگوزارییەكانی بۆیەكردن و ئاسنگەری واتە حەداد-یش پێشكەش دەكات كە لەلایەن ئەندازیاران و پسپۆڕانی مۆڵەتپێدراو لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سەرپەرشتی دەكرێن".
هەروەها رایگەیاند: "كۆمپانیا پارچەی یەدەگی ئەسڵیی بۆ سەرجەم جۆرەكانی ئۆتۆمۆبیلی كیا لەو شارانەی كە ناویان هاتووە هەیە".
شایەنی باسە كۆمپانیای NIM بریكاری فەرمیی كۆمپانیای كیا مۆتۆرزە لە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق، ساڵی 2010 دامەزراوە و لقی لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك و مووسڵ هەیە، سەرجەم لقەكان خزمەتگوزارییەكانی فرۆشتن و دوای فرۆشتنیان هەیە و سەنتەرەكانی چاككردنەوەش پارچەی یەدەگی ئەسڵییان هەیە.
خه ليل بله يى
