ئەردۆگان والی بۆ عەفرین دادەمەزرێنێت
ئەمڕۆ هەینی رۆژنامەی (حوریەت)ـی توركی بڵاوی كردوەتەوە، ئەردۆغان لەگەڵ سەركردایەتی ئاكپارتیدا كۆ بوەتەوە و، باسیان لە بارودۆخی عەفرین كردوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەردۆگان داوای كردوە، بە زووترین كات لەسەر كەسێك رێك بكەون تا ببێتە والی عەفرین و كاروبارەكانی ئەو شارە بەڕێوە ببات، بەڵام تاكوو ئێستا هیچ كەسێك بۆ والی ناوی نەهێنراوە و نازانرێت كورد دەبێت یان عەرەب
ئەردۆدگان نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە لەو تاڵان و تاوانانەی جەیشی حوور لە عەفرین ئەنجامی داوە، بۆیە داوای كردووە رێگە بگرن لە تاڵانكردن و بردنی ماڵی خەڵكی.
باسنيوز
