خورماتوو .. شۆفێرێك به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراوه‌وه برینداربوو
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى قه‌زاى خورماتوو، ڕاگه‌یاند "كاتژمێر 3.20 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 22/ 3/ 2018 له‌سه‌ر ڕێگاى گوندى پاره‌پاره ـ فڕۆكه‌خانه‌ى سدیق له باكورى ڕۆژئاواى خورماتوو، بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه برینداربووه".
گوتیشی "شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه ناوى (فه‌رهاد عاسی محه‌مه‌د كه‌ریم)ه‌و پاش ڕووداوه‌كه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى".
خورماتوو یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له‌پاش پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، به‌هۆى ڕووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو ته‌واوى شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، داگیرا كراوه.
BAS NEWS-
